هێزێكی عیراق لە ناوچەیەكی باشوری كوردستان بڵاوەی پێكرا


نەتەوە  |   18:25:27 2018-01-13  |   (329) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرای دەكات، كە هێزی وەڵامدانەوەی خێرایان لە قه‌زای دوزخورماتوو بڵاوەپێكردووە و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌، "بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەپاندنی یاسایە".
A+    A-

 

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە هێزێكی وەڵامدانەوەی خێرایان بردۆتە شارۆچكەی دوزخورماتوو بە مەبەستی دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیان و سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا لەو ناوچەیە.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، هاوڵاتیان و حكومەتی خۆجێیی شارۆچكەكە هەست بە ئاسودەیی دەكەن بەهۆی بڵاوەپێكردنی ئەو هێزە لە شارۆچكەكە.


وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕاشیگەیاندووە، دوكان و شوێنە بازرگانیەكان دەستیان بە كاری خۆیان كردۆتەوە دوای ئەوەی ئاسایش بەرقەرار بووە و ئەو هێزانەی چوونەتە ناوچەكە و ژیانی ئاساییش دەستی پێكردۆتەوە.


لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 حەشدی شەعبی و یەكەكانی سوپای عیراق هێرشیان كردە سەر كەركوك و دوزخورماتوو و ناوچە جێناكۆكەكان و ئەو ناوچانەی كۆنتڕۆڵ كردەوە، كه‌ لە دوای 2014 و هاتنی داعش-ەوە لەلایەن كورد و هێزەكانی پێشمەرگەوە دەپارێزران.
 
















زۆرترین بینراوەکان