دوایین قسه‌ی عه‌بادی له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   17:22:20 2018-01-13  |   (4,462) جار خوێندراوەتەوە

دوو هەفتە بەسەر ناردنی لیستی موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی بۆ بەغدا تێپەڕدەبێت، ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت: لەلایەن عەبادییەوە دڵنیاكراوینەتەوە كە موچەی فەرمانبەران دەنێرێت.
A+    A-

 

ماوەی (15)رۆژ بەسەر رادەستكردنی لیستی موچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم بەحكومەتی عیراق تێپەڕدەبێت، بەڵام تائێستا وردبینی تەواونەبووەو هیچ بڕیارێكیش نەدراوە لەبارەی وادەی رەوانەكردنی موچەی ئەو دوو وەزارەتە.


له‌وبارشه‌وه‌ ئەمین بەكر ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: بەدواداچوونمان كردووەو لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە دڵنیاكراوینەتەوە كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، ماوەتەوەسەر ئەوەی ئالیەتەكەی تەواو بێت.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی"رەنگە وردبینیكردنی لیستی موچەی ئەو دوو وەزارەتە كێشەی تەكنیكی تێدابێت، بەڵام ئەوەندەی ئاگاداربین عەبادی پارەكە خەرج دەكات".


سەبارەت بەوەی ئایا عەبادی دەیەوێت لەڕێگەی ناردن و نە ناردنی موچەی فەرمانبەرانەوە شەڕێكی سیاسی لەگەڵ هەرێم بكات، ئەمین بەكر جه‌ختیكردۆته‌وه‌،"نەخێر، پێموایە دەیەوێت بەشێك لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بكات، ئەوەش بێ ئامانجی سیاسی نابێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان