به‌غدا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات


نەتەوە  |   16:57:11 2018-01-13  |   (643) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له‌راگه‌یاندراوێكدا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان وه‌فدی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم و عێراق بڵاوكرده‌وه‌، وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم تێگه‌یشتنێكی باشی بۆ ده‌ستورو یاسا كارپێكراوه‌كانی عیراق هه‌بوو.


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، هۆكاری كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌و گرفته‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، نه‌گه‌یشتن بووه‌ به‌ چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه‌، ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كۆبوونه‌وه‌ی دورودرێژ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌تایبه‌تیش له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه‌.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی كاونی دووه‌می 2018، وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌ریم سنجاری، سه‌ردانی به‌غدای كردو له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عیراق كۆبوونه‌وه‌.
















زۆرترین بینراوەکان