دایك و سێ خوشكی خۆی ده‌كوژێت


نەتەوە  |   16:23:00 2018-01-13  |   (385) جار خوێندراوەتەوە

له‌ شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌ گۆڕستانێكی ئه‌و شاره‌دا به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ چوار ژن كوژران، دواتر ده‌ركه‌وت له‌ لایه‌ن ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یانه‌وه‌ ئه‌و تاوانه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه‌.
A+    A-

 

رۆژی هه‌ینی له‌ گۆڕتانی باخچه‌ی فیرده‌وسی شاری كرماشان، كه‌سێك ده‌ستڕێژی گوله‌ی له‌ چوار ژن كرد، كه‌ پێكهاتبوون له‌ دایكێك و سێ كچه‌كه‌ی.


به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان كوڕێكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ ته‌قه‌ی له‌ دایك و سێ خوشكه‌كه‌ی كردووه‌ .


سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری پشت ئه‌و تاوانه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ پێشتر باوكیان له‌ لایه‌ن زاوایه‌كیانه‌وه‌ كوژراوه‌، به‌لام دایك و سێ خوشكه‌كه‌ی لێیخۆشبوون و كوڕه‌كه‌شیان كه‌ دژی ئه‌وه‌ لێخۆشبوونه‌ بووه‌ به‌م جۆره‌ تۆڵه‌ی له‌ دایك و خوشكه‌كانی كردۆته‌وه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان