پێدانی سووتەمەنی بە فەرمانبەران دەكرێت بە كارتی ئەلیكترۆنی


نەتەوە  |   16:06:50 2018-01-13  |   (730) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێكی رەسمی بڕیاریدا پێدانی سووتەمەنی بە فەرمانبەرانی گشت دامودەزگاكانی سنووری وەزارەتەكەی بكاتە سیستەمی كارتی ئەلیكترۆنی.
A+    A-

 

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە رۆژی 11-1-2018 دەرچووە و ئیمزای كەریم شنگالی پێوەیە تیایدا بڕیار دراوە ، سیستەمی كارتی ئەلیكترۆنی بۆ خەرجكردنی سووتەمەنی لە گشت دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتەوە دادەمەزرێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەو بەنزینخانانەی كە ئەو سیستمە بەكاردەهێنن.

 

هەر بەپێی نووسراوەكە مەبەست لە جێبەجێكردنی ئەو سیستەمە كۆنترۆڵكردن و خەرجكردنی سووتەمەنی و دابەشكردنییەتی بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بۆ خزمەتگوزاری فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بەكاردەهێنرێن و بنبڕكردنی دیاردەی بەهەدەردانی سووتەمەنییە.
 
















زۆرترین بینراوەکان