ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی عه‌فرین ده‌كات


نەتەوە  |   15:48:39 2018-01-13  |   (1,475) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی توركیا جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماردان و داگیركردن له‌ كوردانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر عه‌فرین راده‌ستنه‌كرێت ئه‌و شاره‌ ده‌ڕوخێنن.
A+    A-

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا له‌ میانی وته‌یه‌كدا له‌ شاری ئه‌لازیغی باكوری كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سوریا و رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، "بەئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات وەكو چەقۆ ڕاڕەوی نێوان كۆبانی و عەفرین-مان بڕی، بە ئۆپەراسیۆنی ئیدلیب ڕاڕەوی نێوان عەفرین و دەریای سپی-مان لەناوبرد".

 

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەگەر یەپەگە عەفرین رادەستنەكات، ئەوكات بە سەریاندا دەڕوخێنین، ئەگەر ئەو بەڵێنانەی لەبارەی مەنبەجەوە جێبەجێنەكرێن ئەوا هەفتەیەك ناخایەنێت دەردەكەوێت كە چی دەكەین".


ئەردۆغان رونیشیكردەوە، ئەمەریكا تا ئێستا چوار هەزار و 900 بارهەڵگر و چەك و تەقەمەنی ناردووە بۆ یەپەگە، هەروەها دوو هەزار فڕۆكەی بارهەڵگری پڕ لە چەك لە فڕۆكەخانەكانی رۆژئاوای كوردستان دابەزیوون و رادەستی شەڕڤانان كراون.
 
















زۆرترین بینراوەکان