هۆكاری پێنه‌دانی موچه‌ی به‌شێك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرابوو


نەتەوە  |   15:31:52 2018-01-13  |   (715) جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، حكومەت هیچ كاتێكی دیاری نەكردووە بۆ پێدانی مووچەی ئەو پێشمەرگانەی تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، دەشڵێت: حكومەت وتوویەتی پارەمان نییە، هەركاتێك پارە هەبوو دەتاندەینێ‌.
A+    A-

 

تا ئێستا به‌شێك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ موچه‌یان وه‌رگرتووه‌ و به‌شێكیشان له‌ چاوه‌ڕێوانی وه‌رگرتنیدان، له‌و باره‌وه‌ جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە،  رایگه‌یاند:"پەیوەندیمان بە وەزارەتی دارایی كردووە چاوەڕێ‌ دەكەین كە مووچەی ئەو پێشمەرگانە بنێرێت، بەڵام حكومەت دەڵێت پارەمان لەبەردەستدا نییە، بەهۆی ئەوەی كە داهاتمان كەم بووەتەوە".


لەبارەی ئەوەی، وەزارەتی دارایی هیچ وادەیەكی دیاری كردووە بۆ ناردنی مووچە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، یاوەر وتی:"هیچ ماوەیان دیاری نەكراوە، دەڵێن كە پارە هەبوو بۆتان دەنێرین".
 
















زۆرترین بینراوەکان