محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: ره‌نگه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دوابكه‌ون


نەتەوە  |   15:22:35 2018-01-13  |   (336) جار خوێندراوەتەوە

سكرتێری‌ حزبی‌ سۆسیالیست دیموكراتی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت پێی‌ باشه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق بكه‌ون، به‌ڵام پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان بۆ مانگی‌ ئه‌یلول دوابكه‌ون.
A+    A-

 

محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ مه‌حمود، سكرتێری‌ حزبی‌ سۆسیالیست دیموكراتی‌ كوردستان له‌ میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ كۆنفرانسی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ راگه‌یاند، پێی‌ باشه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كورد به‌ گڕ و تین و یه‌كگرتووییه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق بڕۆن.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ره‌نگه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان دوابكه‌وێت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان داوای‌ دواخستنی‌ ده‌كه‌ن و ره‌نگه‌ كوردستان بكه‌وێته‌ مانگی‌ ئه‌یلول، بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ عیراقیش سوننه‌كان داوای‌ دواخستنی‌ ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌نێوان گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و هاوپه‌یمانی‌ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ له‌ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ مه‌حمود وتی‌ "له‌ڕاستیدا لیسته‌كانی‌ كورد به‌رامبه‌ر عیراقییه‌كان بچووكن و ئه‌و ده‌نگانه‌ی‌ كه‌ له‌ كوردستان ده‌فه‌وتێن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لیسته‌ گه‌وره‌كانی‌ عیراق".
 ده‌بوایه‌ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرانایه‌ به‌لام به‌ هۆی ته‌واونه‌بوونی ئاماده‌كاریه‌كان و دۆخی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مه‌نی خۆی بۆ دوو وه‌رزی یاسادانان درێژكرده‌وه‌ و سه‌رباری خواسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ به‌ڕێوه‌بچن، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكنه‌كه‌وتوون.
 
















زۆرترین بینراوەکان