نوێنه‌ران له‌باره‌ی ناردنی بودجه‌ و موچه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ


نەتەوە  |   13:45:09 2018-01-13  |   (1,606) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2018ی عیراق هاته‌ده‌نگ و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ناردنی بودجه‌ و موچه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌كردنه‌وه‌ی سێ گرێ كوێره‌وه‌. ره‌تیشیده‌كاته‌وه‌ هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و نوێنه‌ران دیاری كرابێت.
A+    A-

 

ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند "ئێستا مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ كاڵبۆته‌وه‌ و حكومه‌تی عیراق ته‌نها سێ مه‌رجی بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه‌، ئه‌وانیش راده‌ستكردنی داهاته‌كانی نه‌وت و خاڵه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمه‌.

 

ئارام شێخ محه‌مه‌د وتیشی"داهاته‌كانی نه‌وت و خاڵه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان، سێ گرێ كوێره‌یه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ربكرێن، ئه‌وه‌ به‌غدا هیچ بیانوویه‌كی نامێنێت بۆ ناردنی بودجه‌ و موچه‌".

 

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راشیگه‌یاند"هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دیارینه‌كراوه‌" و ئه‌وه‌شی وت"كێشه‌ی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی عیراق، په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداوه‌ هه‌یه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی ئه‌مڕۆی 13ی كانوونی دووه‌می 2018ی هه‌رێم نین".

 

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه‌، ئارام شێخ محه‌مه‌د رایگه‌یاند: سبه‌ینێ 14ی كانوونی دووه‌می 2018، دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌كانیش بریتییه‌ له‌ په‌سه‌ندكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق.

 
















زۆرترین بینراوەکان