لەماوەی ١٢ سەعات ١٢ بوومەلەرزە ڕوویداوە


نەتەوە  |   10:58:50 2018-01-13  |   (190) جار خوێندراوەتەوە

دەزگای کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، ناحیەی مەندەلی لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا ١٢ جار بومەلەرزە لێیداوە بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
A+    A-

 

دەزگاکە لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە '' ناحیەی مەندەلی روبەروی ٤ بومەلەرزە بووەتەوە لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا کە یەکەمیان لە کاتژمێر ٨ئ:٥٠ خولەک روویداوە لە باشوری رۆژهەڵاتی ناحیەکە، وە دوایین بومەلەرزەش لە کاتژمێر ٤:٠٣ خولەک روویداوە و قوڵاییەکەی ١٠ کیلۆمەتر بووە''.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بەهێزترین بومەلەرزە گوڕەکەی ٤.٤ بووە و ئەوەی دوایین جاریش سێ پلە لەوەی یەکەم کەمتربووە.

 


















زۆرترین بینراوەکان