عەبدولەتیف سەلەفی بەفەرمی وازهێنانی لە سەلەفی مەدخەلی راگەیاند


نەتەوە  |   10:31:28 2018-01-13  |   (464) جار خوێندراوەتەوە

عەبدولـلەتیف سەلەفی لە نووسینێكدا بە فەڕمی وازهێنانی خۆی لە سەلەفی مەدخەلی رادەگەیەنێت و پەیوەستبوونی خۆی بە مەنهەجی چەند زانایەكی ترەوە دووپاتدەكاتەوە.
A+    A-



لە نووسینێكدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردوەتەوە، د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد ناسراو بە عەبدولـلەتیف سەلەفی كەسایەتی دیاری سەلەفییەكانی كوردستان دەستبەرداربوونی خۆی لە لە رێبازی سەلەفی مەدخەلی راگەیانددوە، ئەو لەو بارەوە نووسیویەتی "خۆشەویستی و شانازیکردنی من بە هەندێ لە مەشایخ بۆ ماوەى چەند ساڵێک و سوربوونی من لە سەردانکردنیان و ڕاوێژپێکردنیان و پابەندبوون بە بۆچونیان، بەڵام بۆم ڕوونبوويەوە بە فەزلی خواى گەورە کە شێوازی مامەڵەکردنی جگە لەوان وەک ئیبن باز و ئەلبانی و ئیبن عوسەیمین و فەوزان و لحێدان و عەباد باشترە لە هی ئەوان". 

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا نووسیویشیەتی "گومانی لەوە نییە کە ئەم کەڵەپیاوانە زاناتر و بەبەزەیترن و رێبازی ئەوان لە مامەڵەکردن بەسوودترە بۆ ئیسلام و سوننەتیش، ئەمەش وای لێکردم کە ڕێڕەوەى خۆم بگۆڕم لە هەندێ ئیجتیهاداتی ئەوانی تر و بێمە سەر ڕێڕەوە ڕاست و دروستەکە کە زۆرینەى زانایانی ئەهلی سوننەى لەسەرن و کۆکیشن لەسەر گەورەیی و پێشەنگی ئەو کەڵە پیاوانەى باسمکردن". 

لە كۆتایی نووسینەكەیدا عەبدولـلەتیف سەلەفی دەڵێت "فتوای ئەو زانا سەلەفیانەم لە كتێبێك بەناوی (منهج علماء أهل السنة) كۆكردوەتەوە و لە وتەكانیاندا نور و بەزەیی و چاكسازی دەبینم".
















زۆرترین بینراوەکان