ئەمرۆ وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن


نەتەوە  |   10:16:33 2018-01-13  |   (119) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنورییەکانى هەرێم.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەکان شاندە حکومییەکەی هەرێم پێکهاتووە لە کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و مەولود باوەمراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، کە بڕیارە لەگەڵ مەھدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆی عێراق و چەند وەزیر و بەرپرسێکی دیکە کۆببنەوە.

 

شاندەکەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد پرسی بەڕێوەبردنی دەروازە سنورییەکان و کردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی تاوتوێ دەکەن.

 

دواى ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، حکومەتی عێراق گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی ڕاگرت و بەردەوام داوای رادەستکردنی خاڵە سنورییەکانیش دەکات، لەوکاتەوە ئەمە یەکەمجارە شاندێکی باڵاى حکومەتى هەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکان.
















زۆرترین بینراوەکان