دوو کەس بەم هۆکارە لە رانیە دەستگیركران


نەتەوە  |   21:36:42 2018-01-12  |   (213) جار خوێندراوەتەوە

دوو كەس بە چەكی كڵاشینكۆف لەناو شاری رانیا تەقەیان كردووەو بەو هۆیەشەوە پشێویی دروستبووە، بەڵام بەوتەی پۆلیسی ئەو شارە توانیویانە  هەردووكیان دەستگیر بکەن.
A+    A-


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە روونکردنەوەیەکیدا رایگەیاندووە کە كاتژمێر (7:35) خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2018/1/12 لەناو شاری رانیەو لە نزیك مزگەوتی (تەقوا) هەریەك لە هاووڵاتی (س.م) تەمەن ٢٨ ساڵ و (س.ع) تەمەن ٣٤ ساڵ دوای ئەوەی بە چەكی جۆری كڵاشیكۆف تەقەیان كردووە، پشێوی و نائارامییان  دروسکردووە.

 

بەپێی راگەیەندراوەكەش هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ مەفرەزەیان لە بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی ڕانیەوە رەوانەی شوێنی تەقەکە کردووەو  هەردوو تەقەكەرەكە دەستگیركران و دەستگیراوە بەسەر هەردوو چەكەکەدا.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی رانیە لێكۆڵینەوە لەو رووداوە دەستیپێكردووەو دۆسیەی تایبەتی بۆ کراوەتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان