خشته‌یه‌كی مووچه‌ی مانگی 10 بڵاوده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   19:55:16 2018-01-12  |   (14,201) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئاماده‌كاریی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، له‌ 16ی ئه‌م مانگه‌وه‌ خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌و به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش زانیاریی زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-


د. نوری عوسمان سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، به‌ماڵپەڕی ئێس ئێن ئێن-ی راگه‌یاندووە کە دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی حكومه‌ت ده‌ستی ده‌كه‌وێت، به‌رده‌وامی ده‌بێت و بۆ ئه‌م مانگه‌ش مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

 

ناوبراو ئاشكراشیكردووە کە له‌م مانگه‌دا مووچه‌ی مانگی (10)ی ساڵی رابردوو دابه‌شده‌كرێت و مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی 2017 ناكرێته‌ پاشه‌كه‌وت.

 

پێشتریش حه‌سه‌ن ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌ك-ی سلێمانی رایگه‌یاندبوو كه‌ تائێستا هیچ رێنماییه‌كیان له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی  (10، 11، 12)ی ساڵی 2017 پێنه‌گه‌یشتووه‌.
















زۆرترین بینراوەکان