گەرمكردنی ئۆتۆمبێل لە زستاندا سودی هەیە یان زیان؟


نەتەوە  |   19:47:29 2018-01-12  |   (1,106) جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەری ( رود ئاند تراك) چەند رێنماییەکی سەبارەت بە بزوێنەری ئۆتۆمبێل بڵاوکردۆتەوە کە سوود و زیانی ئەو کارە بۆ شۆفێران روون دەکاتەوە.
A+    A-


شۆفێران بەگشتی وا راهاتوون كاتێك ئۆتۆمبێلەكانیان لە شەوێكی ساردی زستاندا لە دەرەوە رادەگرن، ئۆتۆمبێلەكە دەخەنەكارو ماوەیەك چاوەڕێ دەكەین تا گەرم دەبێت و پاشان دەست بە لێخورین دەكەن، بەڵام ئەم كارە بەگوێرەی ئەو رێمناییانە نەک هیچ سوودێکی نییە، بەڵكو زیانیش بە ئۆتۆمبێلەكە دەگەیەنێت.

 

بەپێی رێنماییەكان بزوێنەری ئۆتۆمبێلی نوێ لەكاتی هەڵكردنیدا  دەستبەجێ بەنزین وەردەگرێت، هەروەها حەزیش دەكات راستەوخۆ دەست بە رۆیشتن بكات بەبێ چاوەڕوانی.

 

سەرەرای ئەوانەی كە باسکرا ، كارپێكردنی ئۆتۆمبێل و بەجێهێشتنی بۆ ماوەیەك دەبێتە هۆی تێكەڵبوونی بەنزینی نەسوتاو و رۆنی بزوێنەرەكە، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە راگیراون و كاردەكەن، ئەگەری دزینیان زۆرە، چونكە خاوەنەكەی چۆتەوە  ژوورەوە و ئۆتۆمبێلەكەشی بە هەڵكراوی بەجێ هێشتووە.

 

بۆیە  لەكۆتاییدا  باشترین رێگە ئەوەیە كە ئۆتۆمبێلەكە بخەیتە كارو یەكسەر دەست بە رۆیشتن بكەیت.
















زۆرترین بینراوەکان