بەغدا رێگەنادات بەرپرسێکی بیانی سەردانی هەولێر بکات


نەتەوە  |   19:23:51 2018-01-12  |   (171) جار خوێندراوەتەوە

نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە يەكێتى ئەوروپا رايدەگەیەنێت، بەغدا رێگەنادات وەزيرى بەرگریى بەلجيكا بە مەبەستى بەسەركردنەوەى هێزەكانيان سەردانى هەولێر بكات.
A+    A-


دلاوەر ئاژگەيى، نوێنەرى حكومەتى هەرێم لە يەکێتى ئەوروپا بە ماڵپەڕی دواڕۆژ-ى راگەياندووە، ستیڤن ڤانداپوت، وەزيرى بەرگریى بەلجيكا، نيازى سەردانى بەغداو هەولێرى هەبووە بە مەبەستى بەسەركردنەوەى هێزەكانيان، بەڵام حكومەتى عیراق رێگەى پێ نەداوە سەردانى هەرێمى كوردستان بكات، بۆیە وەزيرى بەرگریى بەلجيكا سەردانەكەى بۆ عیراقیش هەڵوەشاندۆتەوە.

 

ئەو نوێنەرەی هەرێم ئەوەشی ئاشكراكردووە کە حكومەتى فيدراڵى بەلجيكا رێوشوێنێکی توندی  ديپلۆماسى گرتۆتەبەرو لەلايەن وەزارەتى دەرەوەى بەلجيكاوە باڵیۆزى عێراق لەو وڵاتە بانگهێشتکراوە بۆ پێدانى روونكردنەوە.

 

ئەم رووداوەش بۆتە سەرباسی ميدياكانى ئەو وڵاتە و كاردانەوەى لێ كەوتووەتەوە.

 
















زۆرترین بینراوەکان