داوای كارکردن به‌ یاسای‌ سه‌ربازیی ئیلزامی ده‌كرێت‌


نەتەوە  |   19:04:54 2018-01-12  |   (134) جار خوێندراوەتەوە

لایه‌نه‌كانی سوننه‌ له ‌هه‌وڵێكدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان و نه‌هێشتنی‌ چه‌ك له ‌ده‌ستی‌ هاووڵاتیاندا، كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیستمی سه‌ربازیی ئیلزامی ده‌كه‌ن و ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگرییش وردەکاریی پڕۆژەیاسایەک لەوبارەیەوە ئاشكرادەکات.
A+    A-


محه‌مه‌د ناسر كه‌ربولی‌، په‌رله‌مانتاری سوننه‌و ئه‌ندامی‌ لێژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، رایدەگه‌یەنێت: کە له‌ هه‌وڵی‌ هێنانی‌ پڕۆژه‌یاسایه‌كدان بۆ ناو ئەنجومەنی نوێنەران به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاركردن به‌ سیستمی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ، كه‌ بەوتەی ناوبراو به‌ په‌سه‌ندكردنی ئیتر دیارده‌ی‌ چه‌كداری نامێنێت و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانیش به ‌كوردو عه‌رب و سه‌رجه‌م مه‌زهه‌به‌كانه‌وه‌، ده‌توانن له‌ ریزه‌كانی سوپادا خزمه‌ت بكه‌ن.

 

ئەو پەرلەمانتارە سوننەیە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە کە زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌كان بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت یاسای‌ سه‌ربازیی ئیلزامی بهێننه‌ ناو په‌رله‌مانەوەو په‌سه‌ندی‌ بكه‌ن، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێكی‌ بۆ ناده‌ن و دەشڵێت په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و یاسایه‌، پێویستی‌ به‌ ده‌سته‌جه‌معی‌ و پاڵپشتی‌ زۆرینه‌ی كوتله‌كانه‌.
















زۆرترین بینراوەکان