ئه‌مریكا و روسیا لەسەر دابەشکرانی سوریا رێككه‌وتوون


نەتەوە  |   18:51:42 2018-01-12  |   (268) جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی رێككه‌وتنێكی نهێنی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن سوریا له‌نێوان خۆیاندا دابەش دەکەن و ئێران و توركیاش له دۆسێی ئە‌و وڵاته‌دا پەراوێز دەخەن.
A+    A-


هۆزان عه‌فرینی، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی دیموكراتی سوریا له ‌هه‌رێم، رایگه‌یاندووە: هه‌ردوو زلهێزی جیهان ئه‌مریكاو روسیا، له‌سه‌ر ئاینده‌ی سوریا رێكه‌وتوون كه‌ به‌شی باشووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌درێته‌ روسیاو به‌شی باكووریش بۆ ئه‌مریكا ده‌بێت.

لەوبارەیەوە لەلێدوانێکیدا عەفرینی بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: " روسیا ململانێی له‌گه‌ڵ ئێران بۆ دروستبووه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ململانێی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ توركیادا لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئیتر له ‌باكووری سوریادا ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی بۆ ناوچه‌ كوردییه‌كان رابگرێت، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه‌ی و خستنه‌ بواری جێبه‌جێكردنییه‌وه‌".

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ کوردەی رۆژئاوای كوردستان، ئەوەشی ئاشکراکردووە کە رێكه‌وتنێكی نهێنی و ژێربه‌ژێری روسیاو ئه‌مریكا هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموون و پێگه‌ی ئێران و توركیا له‌ناو سوریاداو ئامانجیشیان له‌و رێكه‌وتنه‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌یانه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌.

 

سه‌باره‌ت به ‌دۆخی رۆژئاواو چاره‌نووسی (هه‌سه‌ده‌)شەوە هۆزان دەڵێت: " شه‌ڕ له ‌ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له ‌نزیك سنووری عیراق دژبه ‌داعش ماوه‌، به‌ڵام توركیا ئاماده‌كاریی ده‌كات تا هێرش بكاته‌ سه‌ر عەفرین و به‌وه‌ش شه‌ڕی دووه‌می هه‌سه‌ده‌ له ‌به‌رامبه‌ر سوپای ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بێت، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ش شه‌رعییه‌ت ده‌داته‌ ئه‌مریكا تا پشتیوانی زیاتری هه‌سه‌ده‌ بكات و به‌یه‌كجاری سوپای توركیا له ‌جه‌رابلوس و باب-یش بكاتە دەرەوە.
















زۆرترین بینراوەکان