بۆ یه‌كه‌مجار خزمه‌تگوزارییه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ لە هەرێم خرایە خزمەتی نەخۆشەوە


نەتەوە  |   18:35:04 2018-01-12  |   (378) جار خوێندراوەتەوە

نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆڕییه‌كانی دڵ له ‌شاری‌ سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ئامێرێكی بۆ نه‌خۆش به‌كارهێنا كه‌  پێشتر نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی‌ ده‌كرد.
A+    A-


لەوبارەیەوە نیان حه‌مه‌ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆڕییه‌كانی دڵ له ‌سلێمانی راگه‌یاندووە بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئامێری (ڕۆتابله‌یته‌ر) به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كلس ده‌ماره‌كانی دڵیانی گرتووه‌ كه‌ رێگه‌ نادات شه‌به‌كه‌ و باڵۆنیان بۆ دابنرێت.

 

ئەو بەڕێوەبەرە بە ئێس ئێن ئێن-ی  وتووە: "پێشتر بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ نه‌خۆش سه‌ردانی‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی‌ ده‌كرد"و ئاشكراشیكرد تێچووی ئامێره‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بووه‌ و به‌ به‌های‌ نزیكه‌ی 100 ملیۆن دیناره‌ به ‌جۆرێك كه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ نه‌خۆش وه‌رناگیرێت، ته‌نها ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ نه‌بێت كه‌ پێشتر بۆ شه‌به‌كه‌و باڵۆن دیاریكراوه‌و ئێستاش 130 نه‌خۆش هەن كه‌ پێویستیان بە پشکنین و چارەسەرە بەو ‌ئامێره‌.

 

هەروەک ئەوەشی ئاشكراكردووە کە له‌ساڵی 2017دا نزیكه‌ی 11 هه‌زار نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌و 310 نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ئه‌نجامدراوه‌و دوو هه‌زارو 518 قه‌سته‌ره‌و سێ هه‌زارو 530 شه‌به‌كه‌و باڵۆن بۆ نه‌خۆش دانراوە.

 

لەلایەکی دیکەشەوە د.ئارام جه‌مال پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ  بە میدیاكانی وتووە:  "هه‌وڵمانداوه‌ ئه‌و ئامێره‌ پێشكه‌وتووانه‌ی له‌ جیهاندا بۆ نه‌خۆش به‌كارده‌هێنرێت، بهێنرێته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و خزمه‌تی نه‌خۆشی پێبكه‌ین و بۆ ئەوەش توانیومانه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌رێم ئامێری رۆتابله‌یته‌ر به‌سه‌ركه‌وتوویی بۆ نه‌خۆش به‌كاربهێنین".
















زۆرترین بینراوەکان