دابه‌شكردنی‌ ئه‌م پاره‌یه‌ی‌ مامۆستایان كێشه‌ی‌ تێدەكه‌وێت


نەتەوە  |   17:53:42 2018-01-12  |   (195) جار خوێندراوەتەوە

دابه‌شكردنی‌ پاره‌به‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ ئه‌ركی چاودێریكردنی‌ هۆڵه‌كانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ خولی یەکەمی ‌ساڵی‌ 2016-2017 له ‌ئه‌ستۆدابووه‌، له ‌سنووری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر دەستیپێکردووە، به‌ڵام ئێستا دابەشکردنی پارەکە کێشەی تێکەوتووە.
A+    A-


لەوبارەیەوە بەڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر رایگه‌یاندووە کە پاره‌ی‌ چاودێریكردنی‌ هۆڵه‌كانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ دابینكراوه‌ كه‌ خولی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ رابردوو ئەو ئەرکەیان له‌ ئه‌ستۆدابووه‌، به‌ڵام به‌شی ته‌واوی‌ مامۆستایانی نه‌كردووه‌.

 

ئەو بەڕێوەبەرەی پەروەردە لەو رووەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "دوو رێگه‌یان له‌به‌رده‌مدا بووه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌ر مامۆستایه‌ك 80% بڕه‌ پاره‌كه‌ی‌ پێبده‌ین، یاخود بیده‌ینه‌ 80%ی مامۆستایان، بۆیه‌ رێگه‌ی‌ دووه‌میان هه‌ڵبژاردووه‌.

 

جەجتیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە به‌ڵێنیان پێدراوه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا بڕه‌ پاره‌كه‌ی‌ تریشیان بۆ دابین بكرێت و تا ئەو  20%-ەی مامۆستایانیش کە وەریان نەگرتووە پارەکە‌یان پێ بدرێت.


















زۆرترین بینراوەکان