حەدیسی چه‌ند زانیاریی گرنگ له‌باره‌ی‌ مووچه‌ی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكراده‌كات


نەتەوە  |   17:03:42 2018-01-12  |   (1,962) جار خوێندراوەتەوە

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ عیراق سه‌باره‌ت بە ره‌وانه‌كردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و وردبینیكردن روونکردنەوە دەدات و دڵنیایی دەدات لە ناردنی مووچەو دەڵێت: "له‌عیراق به‌چ سیستم و پێوه‌رێك مووچه‌ ده‌درێت، به‌هه‌مان ئه‌و میكانیزمه‌ش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كه‌ین".
A+    A-


سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕایگه‌یاندووە، "له‌دوای وردبینیكردن و ناردنی مووچه‌ی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی هه‌رێم، ئێستا پرۆسه‌ی وردبینیكردن له ‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ش مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش ره‌وانه‌ ده‌كرێت".

 

لەبارەی ‌میكانزمی ناردنی مووچەکەشەوە‌ دەڵێت: "ئەوە پەیوەستە بە به‌كاروباری ته‌كنیكییه‌‌وەو‌ زانیاریم له‌باره‌یه‌وه‌ نییه‌".

 

سەبارەت بە جیاوازیی ده‌رماڵه‌ش له ‌نێوان مامۆستایانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و عیراقدا حه‌دیسی روونیکردۆتەوە کە به‌گوێره‌ی‌ یاسا، خزمه‌ت و پله‌و خشته‌ی وه‌زیفی مه‌ده‌نی له ‌عیراق دیاریكراوه‌و مووچه‌و ده‌رماڵه‌كان به‌یاسا له ‌هه‌موو عیراق رێكخراوه‌و دەشڵێت: ده‌بێت ئه‌و سیستمه‌ له ‌ته‌واوی عیراق به ‌هه‌رێمیشه‌وه‌ جێبه‌جێبكرێت و حكومه‌تی عیراق به‌و سیستمه‌ی كه‌ له‌عیراق هه‌یه‌ مووچه‌ ده‌نێرێت".

 

ناوبراو ئاماژەشی بەوە کردووە کە عیراق له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی وردبینییه‌وه‌ ده‌یه‌وێت دادپه‌روه‌ریی له ‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا بچه‌سپێنێت و لیسته‌كه‌ پاكژبكاته‌وه‌ وه‌ك چۆن چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له ‌ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی عیراقدا جێبه‌جێكراو ده‌یان هه‌زار ناوی وه‌همی و كه‌سانێك ئاشكراكران كه‌ زیاتر له ‌مووچه‌یه‌كیان وه‌رده‌گرت".

وتوشێتی:"پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینیكردن له ‌لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی راسته‌قینه‌ دیاریی ده‌كات و ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ كێ فه‌رمانبه‌ری شایسته‌یه‌و كێ وه‌همی و نایاساییه‌، "بۆیه‌ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی به ‌ساڵه‌وه‌ نییه‌ كه‌ كێ له ‌ساڵی چه‌ند دامه‌زراوه‌".

 

لەبارەی بڕینی خانەنشینیشەوە حه‌دیسی‌ ئاماژه‌ی‌ به ‌جیاوازیی لێبڕینی خانه‌نشینی له ‌نێوان هه‌رێم و به‌غدادا كرد كه‌ له ‌هه‌رێم (7%)ەو له‌عیراق (10%)یه‌و وتی‌:"حكومه‌تی عیراق به‌گوێره‌ی ئه‌م پره‌نسیپه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مووچه‌ ده‌كات كه‌ پرسێكی فیدراڵییه‌و ده‌بێت له ‌ته‌واوی عیراق و بۆ ته‌واوی مووچه‌خۆران جێبه‌جێ بكرێت به‌بێ جیاوازی.

 

له‌باره‌ی ئەوەشەوە کە ئاخۆ لێبڕینی رێژه‌ی (3,8%) له‌كۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئاواره‌كان، موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌، حەدیسی جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە له‌بودجه‌ی ساڵی 2017 ئه‌و لێبڕینی رێژه‌یه‌ جێبه‌جێكراو هه‌رێمیش به‌و لێبڕینه‌ پابه‌ندكرا بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لێ دابین بكات، بۆیه‌  لێبڕینه‌كه‌ له ‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش جێبه‌جێ ده‌كرێت".
















زۆرترین بینراوەکان