به‌غدا لەکۆی هەناردەو داهاتی ساڵانی رابردووی نەوتی هەرێم دەکۆڵێتەوە


نەتەوە  |   16:28:39 2018-01-12  |   (148) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە حكومه‌تی عیراق به‌دواداچوون بۆ بڕی‌ نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی چه‌ند ساڵی‌ رابردووی هه‌رێمی كوردستان بکات و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ وزه‌ش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وردەکاریی ئەو هەنگاوەی بەغدا ئاشکرادەکات.
A+    A-


ئارێز عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌ له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رایگه‌یاندووە:" بۆ به‌دواداچوون له ‌باره‌ی‌ بڕی نه‌وتی‌ هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم له‌ ساڵی‌ 2014ەوە تا ئێستا، بریاری پێكهێنانی‌ كۆمیته‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ دراوه‌و دواتر زانیاری ته‌واو و دروست له‌باره‌ی‌ داهاتی نه‌وتی‌ هه‌رێمەوە له‌و ماوه‌یه‌دا كۆده‌كه‌نه‌وه‌.

 

لەلێدوانێکیدا بۆ ئێس ئێن ئێن ئەوەشی ئاشكراكردووە کە چاوەڕوان دەکرێت كۆمیته‌کە هه‌فته‌ی‌ داهاتوو پێك بهێنرێت، له ‌ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌و دارایی و نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مان و کاردەکەن بۆ خستنه‌ڕووی هه‌ر كه‌موكورتی و ناڕوونییه‌ك کە‌ له‌داهاتی‌ نه‌وتی هه‌رێمدا هەبووبێت.

 

دەشڵێت: ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كرێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عیراق نابێت كه‌ ئه‌گه‌ر داهاتی نه‌وتی‌ هه‌رێم زیاتر بێت له‌و داتایانه‌ی‌ خراونەتەڕوو، تا بەو هۆیەوە مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ نه‌كرێت.

 
















زۆرترین بینراوەکان