دوای چاوەڕوانی، ناڕه‌زایی مامۆستایان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   15:51:52 2018-01-12  |   (203) جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایانی ناڕازی، خۆیان بۆ دوای تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی بده‌ن له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بایكۆتكردنی هۆڵەکانی خوێندنەوەو ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه‌ نه‌نێرێت، ناره‌زاییه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.
A+    A-


عوسمان گوڵپی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی، رایگه‌یاندووە دوای كۆتایی هاتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندكاران، كه‌ بڕیارە رۆژی 2018/1/15 كۆتایی پێبێت، مامۆستایانی ناڕازی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان دەکەن و بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن له‌باره‌ی ده‌وامكردن یاخود بایكۆتكردن، یان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان.

 

گوڵپی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی وتووە: "ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌مجاره‌مان به‌ میكانیزم و پلانێكی تایبه‌ت و جیاوازه‌وه‌ به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌ پێشتر كراون، دووباره‌ ناكرێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی به‌لاڕێدا نه‌برێت".

 

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته‌ بەغدا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ نه‌نێرێت، ئەوا ناڕه‌زاییه‌كانی مامۆستایان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و بایكۆتكردنیش یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م مامۆستایان.

 

هەروەک هۆشداریش ده‌دات لەوەی ئه‌گه‌ر مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌ نه‌نێردرێت، ئه‌وا دۆخی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ وێرانتر ده‌بێت، چونکە تائێستا ئومێدێكیان به‌ ناردنی مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن بەغداوە هه‌یه‌، بۆیە مامۆستایان بێدەنگن.
















زۆرترین بینراوەکان