له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ مووچه‌وە زانیاریی تر ئاشكرادەبێت


نەتەوە  |   15:36:52 2018-01-12  |   (260) جار خوێندراوەتەوە

په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ مووچه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كات و رایدەگەیەنێت کە عیراق لەبەردەم  دوو بژاردەدایە.
A+    A-


عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق روونی دەکاتەوە، "تائێستا عیراق له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ ناردنی‌ پاره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمەوە یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌ كه‌ ئاخۆ به‌شێوه‌ی‌ ڤیزا كارت و له‌ڕێگه‌ی‌ پارێزگاكانه‌وه‌ خه‌رجی‌ ده‌كات، یان له‌ڕێگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌".

 

لەو رووەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "عیراق نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر شێوازی‌ خه‌رجكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌، به‌ڵكو تائێستا بڕیاری‌ ناردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمیش به ‌فه‌رمی‌ نه‌دراوه‌، له‌كاتێكدا هه‌رده‌بێت ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ مووچه‌ بنێرێت و نه‌ناردنی‌ نییه‌".

 

ئه‌وه‌شی‌ روونكردۆتەوە کە بۆ ناردنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم، به‌غدا هه‌ژماری‌ كۆی‌ داهاتی‌ هه‌رێم ده‌كات به بڕی ئەو نەوتەوە کە ده‌فرۆشرێت و هەروەها ‌داهاتی‌ ئه‌و گومرگانه‌ش کە‌ كۆده‌كرێته‌وه‌و به ‌داهاتی‌ ناوخۆشه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه‌یەی‌ کە به ‌بڕوای‌ خۆی‌ دیاریكردووه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌و بڕه‌ی‌ له‌مانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ ده‌نێرێت.


















زۆرترین بینراوەکان