‌له‌ ناحیه‌ی شۆڕش به‌هۆی ته‌قه‌وه‌ دوو هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی


نەتەوە  |   14:31:50 2018-01-12  |   (218) جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ناحیه‌ی شۆڕش دوای ده‌رچونیان له‌ نوێژی هه‌ینی ته‌قه‌ له‌ نوێژ خوێنان ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی تریش برینداره‌.
A+    A-

 

ئه‌یوب حه‌مه‌ غه‌ریب، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ به‌ په‌یجی قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵی راگه‌یاندوه‌، "كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر دوو هاوڵاتی گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌، كه‌ ته‌قه‌یان لێكرابوو.


ناوبراو وتیشی‌: "به‌ فیشه‌ك كه‌سێكیان گیانی له‌ده‌ست دابوو ئه‌وی تریشیان برینداره‌ و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی ده‌كرێت"، ئاشكراشی كرد "كوژراوه‌كه‌ ناوی (و. ح. ش.)ه‌ و ته‌مه‌نی 67 ساڵه‌ و برینداره‌كه‌ش ناوی (ع. ع. ك.)ه‌ و ته‌مه‌نی‌ 43 ساڵه‌".


ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، "به‌وته‌ی ئه‌وانه‌ی هێناویاننه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ رووداوه‌كه‌ دوای نوێژی هه‌ینی بووه‌ و له‌ ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌ و كێشه‌شیان له‌گه‌ڵ كه‌س نییه‌".
 
















زۆرترین بینراوەکان