بۆ یه‌كه‌مجار دەمیرتاش دوای ده‌ستگیركردنی ده‌چێته‌ به‌رده‌م دادگا


نەتەوە  |   14:25:16 2018-01-12  |   (264) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ هه‌ینی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە بۆ یەکەمجار لە دوای دەستگیرکردنی لە شاری ئەستەنبوڵ ئامادەی هۆڵی دادگاییکردن بێت.
A+    A-

 

وا چاوەڕێدەکرێت دەمیرتاش کە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە بۆیەکەمجار پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی 12ی کانونی دووەمی 2018  ئامادەی ٣٨ەمین دادگای سزای بەکرکۆی لە ئەستەنبوڵ ببێت، ئه‌وه‌ش یەکەمجارە دەمیرتاش لەدوای زیندانی کردنیەوە ئامادەی دادگاییکردن دەبێت.


به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا دەمیرتاش تۆمەتبارکراوە بە سوکایەتیکردن بە سەرۆکی تورکیا لەو وتەیەی کە دوای سەردانەکەی بۆ روسیا لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥ پێشکەشیکرد.


لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆری پۆلیس لەدەوروبەری هۆڵی دادگاییکردنەکە بڵاوکراونەتەوە هاووڵاتیانی مەدەنی و لایەنگرانی پارتەکەی بەرەو شوێنی دادگاییکردنەکە بەڕێکەوتون.
















زۆرترین بینراوەکان