ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و پاپا فرانسیس خرایه‌ڕوو 


نەتەوە  |   13:48:50 2018-01-12  |   (307) جار خوێندراوەتەوە

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و پاپا فرانسیس پاپای کاسۆلیکەکانی جیهان لە ڤاتیکان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك کۆبوونەوە.
A+    A-

 

كاتژمێر 12:30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12/1/2018  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و پاپا فرانسیس پاپای کاسۆلیکەکانی جیهان لە ڤاتیکان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك کۆبوونەوە.


هەر دوابەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ پاپا فرانسیس، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە، هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان، "پاپا فرانسیس و نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی باشووری کوردستان و هەروەها دۆخی کریستیانەکان لە کوردستان و عێراق تاوتوێی کراوە".


لای خۆشیه‌وه‌ رێزان قادر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا بەسایتی رووداوی راگەیاندوه‌، پاپا فرانسیس گرنگی زۆر بە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەدات و لەوسۆنگەیەوە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ گرنگی خۆی هەیە.
 
















زۆرترین بینراوەکان