‌شه‌پۆلێكی‌ به‌فربارین و سه‌رما كۆریای‌ باشووری‌ گرته‌وه‌ 


نەتەوە  |   13:34:30 2018-01-12  |   (564) جار خوێندراوەتەوە

به‌هۆی‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ رووی‌ كردووه‌ته‌ كۆریای‌ باشوور، به‌فر زۆربه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ داپۆشی‌ و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ پله‌ی‌ گه‌رما دابه‌زی‌ بۆ نزیكه‌ی 25 پله‌ ژێر سفر.
A+    A-

 

ئاژانسی‌ یونهابی كۆریای‌ باشوور بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 12/11/2018 پله‌ی‌ گه‌رما له‌ ئان- هونگ له‌ شارۆچكه‌ی‌ هونگ سونگی‌ هه‌رێمی‌ كانگ ووت له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌ دابه‌زی‌ بۆ 24.8 پله‌ ژێر سفر.


هاوكات له‌ دوورگه‌ی‌ گه‌شتیاری‌ جیجۆ-ش به‌فرێكی‌ زۆر باری‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هاتووچۆی‌ ئاسمانی‌ و ده‌ریایی و زه‌مینی‌ كێشه‌یان بۆ دروست بوو و ده‌سه‌ڵاتدارانیش بۆ رۆژی‌ چواره‌م له‌سه‌ر یه‌ك رێگایان به‌ گه‌شتیاران نه‌دا بچنه‌ شاخی‌ هالا.


لای خۆشیه‌وه‌ ده‌سته‌ی‌ كه‌شناسی‌ كۆریای‌ باشوور پێشبینی‌ كردوه‌ به‌ ئه‌ستووری‌ 1-5 سانتیمه‌تر به‌فر له‌ ناوچه‌ كه‌ناراوه‌كانی‌ باشووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌ و دوورگه‌ی‌ جیجۆ ببارێت، هۆشداریشیدرا له‌ بارینی‌ به‌فرێكی‌ زۆر له‌ دوورگه‌ی‌ گه‌شتیاری‌ جیجۆ كه‌ تیایدا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر گه‌شتیار له‌ فڕۆكه‌خانه‌كاندا گیریان خواردووه‌ و گه‌شت كردن راگیراوه‌ و دانیشتووانی‌ دوورگه‌كه‌ به‌هۆی‌ خراپی‌ كه‌ش و هه‌واوه‌ ئاسته‌نگیان بۆ دروست بووه‌.


ده‌سته‌ی‌ كه‌شناسی‌ كۆریای‌ باشوور پێشبینی‌ كرد كه‌ له‌ 14ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ بارودۆخ و پله‌كانی گه‌رما ئاسایی بێته‌وه‌.
 


















زۆرترین بینراوەکان