قایمقامی مێرگه‌سۆر له‌سه‌ر هاتنی هێزێکی سوپای تورکیا بۆ هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ ده‌دات


نەتەوە  |   12:39:18 2018-01-12  |   (308) جار خوێندراوەتەوە

ژماره‌یه‌ک له‌ هاونیشتمانیانی گونده‌کانی کانییه‌ڕه‌ش و ده‌ریاسۆر له‌سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هێزێکی سوپای تورکیا هاتوونه‌ته‌ سنووری ئه‌و گوندانه‌ و به‌ شۆفڵ رێگایه‌ک بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌کانیان لێده‌ده‌ن، قایمقامی قه‌زاكه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
A+    A-

 

ژماره‌یه‌ک له‌ هاوڵاتیانی گونده‌کانی کانییه‌ڕه‌ش و ده‌ریاسۆر له‌سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هێزێکی سوپای تورکیا هاتوونه‌ته‌ سنووری ئه‌و گوندانه‌ و به‌ شۆفڵ رێگایه‌ک بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌کانیان لێده‌ده‌ن، ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن هێزه‌که‌ پێشتر به‌ هێلیکۆپته‌ر پێداویستی و خواردنیان ده‌گه‌یانده‌ بنکه‌سه‌ربازییه‌کانیان به‌ڵام ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌ ئۆتۆمبێل ئه‌و کاره‌ بکه‌ن.


له‌به‌رامبه‌ردا غه‌فوور ماڵه‌سواری قایمقامی مێرگه‌سۆر ره‌تیده‌کاته‌وه‌ هیچ هێزێکی سوپای تورکیا ویستبێتی بێته‌ نێو خاکی باشووری کوردستان رایگه‌یاند، هیچ جموجۆڵێکی تازه‌ له‌سه‌ر سنووری باشوور و باکووری کوردستاندا نییه‌، ئه‌و هێزه‌ی تورکیا که‌ له‌و سنووره‌ هه‌یه‌، پێشتریش هه‌بووه‌و له‌نێو سنووری تورکیا ره‌بایه‌یان لێداوه‌ نه‌ک باشووری کوردستان.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی روداوو وتیشی:" ئه‌و ناوچانه‌ خۆیان ناوچه‌ی پێکدادانی نێوان گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ و سوپای تورکیان و به‌رده‌وام جموجۆڵی سه‌ربازیان لێییه‌، به‌ڵام هیچ جوڵه‌ یان شتێکی تازه‌ نییه‌ و هیچ هێزێکی نوێش نه‌هێندراوه‌".
 
















زۆرترین بینراوەکان