پاره‌ بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م پێشمه‌ركه‌ دابینكرا


نەتەوە  |   12:30:19 2018-01-12  |   (4,282) جار خوێندراوەتەوە

لە وەزارەتی دارایی هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەو بەشەی وەزارەتی پێشمەرگە دابینکراوە، کە تائێستا مووچەکانیان وەرنەگرتووە. 
A+    A-

 

بەهۆی دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن رێباز حەملان، وەزیری داراییەوە، تاوەکو ئێستا بەشێکی هێزەکانی پێشمەرگە مووچەیان وەرنەگرتووە کە بڕی ٢٥ ملیار دینار کورتهێنان دروست بووبوو.


به‌پێی زانیارییه‌كان لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی دارایی داوای لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردبوو کە بڕی ٢٥ ملیار دیناریان بۆ دابین بکات بە مەبەستی پرکردنەوەی کورتهێنان لە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە. 


له‌وباره‌یه‌وه‌ سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ هەینی 12ی کانوونی دووەمی 2018 بە سایتی دواڕۆژی راگەیاند، بڕە پارەی پێویست گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی و لە چەند رۆژی ئایندەدا مووچەی سەرجەم ئەو پێشمەرگانە دابەشدەکرێت کە تائێستا مووچەی مانگی ئەیلولیان وەرنەگرتووە. 


وتیشی" ئەو پێشمەرگانەی کە مووچە وەردەگرن بە پاشەکەوتکراوی دەبێت و وەزارەتی دارایی رێنمایی نوێشی دەرکردووە بە راگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە بەهۆی پاشەکەوتی مووچەوە".
 
















زۆرترین بینراوەکان