دایكێك بۆ پاره‌ كاری سێكسی به‌ كچه‌ منداڵه‌كه‌ی ده‌كات


نەتەوە  |   11:47:45 2018-01-12  |   (428) جار خوێندراوەتەوە

به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی كچه‌كه‌ی بۆ كاری سیكسی له‌به‌رابه‌ر په‌یداكردنی پاره‌دا ژنیكی ئه‌ڵمان ده‌ستگیركرا.
A+    A-

 

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ هه‌شت كه‌س له‌چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی له‌ناویاندا سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانی به‌گومانی به‌شداری له‌كرده‌وه‌ی "قێزه‌ونی لاقه‌كردنی منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ" ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 11/1/2018 داواكاری گشتی شاری فرایبۆرگی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانی دایكی ته‌مه‌ن 47 ساڵی و هاوژینی ته‌مه‌ن 37 ساڵی ئه‌وكچه‌ ته‌مه‌ن نۆساڵانه‌یه‌ی داوه‌ و به‌وه‌ی پێده‌چێت كارئاسانی بۆئه‌و پیاوانه‌ كردبێت كه‌ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌.


ئه‌و دایك و باوكه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبارن ئه‌و منداڵه‌یان "خستبێته‌ خزمه‌ت ئاره‌زووه‌ گڵاوه‌كانی كه‌سانی تریشه‌وه‌ تاكاری سێكسی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن به‌رامبه‌ر به‌هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی مادی".


لای خۆشیه‌وه‌ داواكاری گشتی ڕونیكردۆته‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ ئه‌و منداڵه‌یان ڕزگار كردووه‌و ئێستا له‌ژێرچاودێری حكومه‌تدایه‌.


ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو سه‌ربازێكی ئه‌لمانی ته‌مه‌ن 49 ساڵ یه‌كێكه‌ له‌گومانلێكراوه‌كان و ئیستا له‌یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌ڵمانی – فه‌ره‌نسی له‌ناوچه‌ی "ئیلزاس"ی فه‌ره‌نسا زیندایكراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و پیاوانه‌ی تر، كه‌ به‌و تۆمه‌ته‌ ده‌ستگیركراون ته‌مه‌نیان له‌نێوان 32 بۆ 43 ساڵیدایه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان