فه‌یسبووك گۆڕانكارییه‌ گه‌وره‌كه‌ی كرد


نەتەوە  |   11:23:05 2018-01-12  |   (221) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌وه‌ش له‌ هه‌وڵێكدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك به‌باشترین شێوه‌ كاتی خۆی به‌سه‌ر ببات كۆمپانیای خاوه‌نی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا كرد.
A+    A-

 

مارك زۆركربێرگ، دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی (فه‌یسبووك) و سه‌رۆكی جێبه‌جێكار، له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی، ڕای گه‌یاند: " تایبه‌تمه‌ندیی "News Feed" له‌ په‌ڕه‌ی فه‌یسبووك، پێشینه‌ به‌به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ ده‌دات، په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ مانابه‌خشه‌كان به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا بسه‌پێنێت، به‌و مانایه‌ی، تۆڕه‌كه‌ بابه‌تی هاوڕێكان له‌ بابه‌تی په‌یجه‌كان و كۆمپانیاكان، زیاتر بخاته‌ پێشچاو".


جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ به‌و گۆڕانكارییه‌ كارێكی باشیان كردووه‌ و سوودی بۆ به‌كارهێنه‌ران و كۆمپانیاكه‌ش ده‌بێت.


دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت تا بۆ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌ران به‌رده‌ست ده‌بێت، به‌ڵام به‌شداربووان له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌ی پله‌به‌ندیی بابه‌تی كۆمپانیا و په‌یجه‌كان كه‌متر ده‌بینن و بابه‌تی هاوڕێكانیان زیاتر.


هۆشداریشی دایه‌ په‌یجه‌كان، كه‌ له‌مه‌ودوا بابه‌ته‌كانیان كه‌متر ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی، ژماره‌ی سه‌ردانكه‌رانی پۆست و ڤیدیۆكانیان، كه‌متر بێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان