بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە 37 هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی


نەتەوە  |   11:11:46 2018-01-12  |   (442) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە شارۆچکەی سلۆپی، کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شرناخی باكوری كوردستانه‌وه‌، نۆ هاوڵاتی عێراقی گیانیان لەدەستدا.
A+    A-

 

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی 12/1/2018 پاسێک کە ژمارەیەک سەرنشینی عێراقی تێدابووە، لە سلۆپی وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ٩ سەرنشین گیانیان لەدەستداوە.


هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه‌ به‌هۆی روداوه‌كه‌وه‌ ٢٨ی هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.

 

هاوکات ماڵپەڕی دەیلی سەباحی تورکی ڕایگەیاندووە: پاسەکە لەسەر شاڕێی سلۆپی – خابور وەرگەڕاوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، سێ لەوانەی گیانیان لەدەستداوە و منداڵن دووان لە بریندارەکانیش برینەکانیان سەختە.

 

ئەوەشی وتووە: دوای گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن، بریندارەکان گوزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سلۆپی.
















زۆرترین بینراوەکان