وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم له‌باره‌ی ٣٢ هه‌زار فه‌رمانبه‌ریه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات


نەتەوە  |   11:03:45 2018-01-12  |   (372) جار خوێندراوەتەوە

وته‌بێژ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ وه‌زاه‌رته‌که‌ی ئێمه‌ ٣٢ ھه‌زار که‌س به‌ ناوی ھێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دامه‌زراون دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ و ھیچ بنه‌مایه‌کی نییه‌.
A+    A-

 

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ که‌ گوایه‌ له‌ ھه‌رێمی کوردستان به‌ ناوی فه‌رمانبه‌ر له‌ ھێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ٣٢ ھه‌زار که‌س دامه‌زراون و مووچه‌ له‌ حکوومه‌ت وه‌رده‌گرن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.


له‌وباره‌یه‌وه‌ ، ئومێد محه‌مه‌د ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حکوومه‌تی ھه‌رێم له‌ لێدوانێكدا به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندوه‌، "ھه‌موو فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ئێمه‌ ٥ ھه‌زار و ٤٩١ فه‌رمانبه‌ره‌ و ١٤٠ فه‌رمانبه‌ری کاتیشی ھه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ھه‌موو به‌شه‌کانی وه‌زاره‌ت ده‌گرێته‌وه‌، وه‌کو پۆسته‌ و گه‌یاندن و که‌شناسی، به‌رێوبه‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌، که‌ ھێڵی ئاسنین و ترامۆای تێدایه‌، ٧٤٨ فه‌رمانبه‌ری ھه‌یه‌ و ھه‌شت فه‌رمانبه‌ری کاتین".


ناوبراو وتیشی: "ھێڵی ئاسنین و ترامۆای به‌شن له‌ ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گواستنه‌وه‌، ھۆکاری بوونی ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ دیزاینی تراموای کراوه‌ له‌ ھه‌ولێر و دھۆک و سلێمانی پێش شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی، که‌ زیاتر له‌ ٥ ملیۆن دۆلاری پێویسته‌، بۆیه‌ تا ئێستا ھیچ کۆمپانیایه‌ک ئاماده‌ نه‌بووه‌ ئه‌و ئه‌رکه‌ له‌ ئه‌ستۆی خۆی بگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت وه‌زاره‌تی ئێمه‌ ٣٢ ھه‌زار فه‌رمانبه‌ری ھێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ھه‌یه‌، دووره‌ له‌ ڕاستی و ھیچ بنه‌مایه‌کی نییه‌".
 
















زۆرترین بینراوەکان