هۆكاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرا ده‌كرێت


نەتەوە  |   00:53:33 2018-01-12  |   (385) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ده‌بوو مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌و شێوه‌یه‌ دوابخرایه‌ به‌تایبه‌ت پله‌ نزمه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌یان لێ براوه‌، ده‌شڵێت:"ئێمه‌ ده‌نگی زۆری پێشمه‌رگه‌مان گه‌یانده‌ حكومه‌ت، هه‌ڵبه‌ت حكومه‌ت مووچه‌ی پێ نادرێت بۆیه‌ كه‌می كرده‌وه‌". 
A+    A-

 

دلێر ماوه‌تی ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سایتی خه‌ڵكی ڕاگه‌یاند، ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌نگی زۆرێك له‌ پێشمه‌رگه‌مان گه‌یانده‌ حكومه‌ت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، حكومه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌ی پێ نادرێت به‌و شێوه‌یه‌ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌شی كه‌م كردوه‌.


ناوبراو وتیشی: "له‌ مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌دا حكومه‌ت مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی خسته‌ دوای هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌وه‌، نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌ی بكردایه‌ ده‌بوو پێش هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بدایه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ردان و شه‌هید و برینداریان هه‌یه‌".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، برینی مووچه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ بۆ توێژی پێشمه‌رگه‌ به‌ تایبه‌ت پله‌ نزمه‌كان زۆر زه‌حمه‌ته‌، چونكه‌ مووچه‌كه‌یان خۆی كه‌مه‌ و به‌شی ژیانی خۆیان ناكات، به‌ڵام حكومه‌ت مووچه‌ی پێ نادرێت بۆیه‌ ئه‌وه‌ی كرد.


ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه‌، ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولیان وه‌رگرتووه‌، چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگی 10 ی ساڵی پار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.
 
 
















زۆرترین بینراوەکان