نرخی نه‌وت 70 دۆلاری تێپه‌ڕاند


نەتەوە  |   22:13:49 2018-01-11  |   (295) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەمم نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ یەکەم جار لە سێ ساڵی رابردوودا بەربەستی 70 دۆلاری تێپەڕاند.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نەوتی برێنت، کە لەسەدا 50ی نەوتی جیهان پێکدەهێنێت، گه‌یشته‌ 70 دۆلار و پێنج سەنت، بەمەش بۆ یەکەم جار و لەدوای مانگی کانونی یەکەمی 2014-وە 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت.


به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی تایبه‌ت به‌ وزه‌ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی یەدەکی نەوتی ئەمریکا دەگەڕێتەوە لە وەرزی زستاندا.


پێشتر ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکی بۆ 9.5 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزیووە، سەرەڕای پێشبینییەکانیان بۆ تێپەڕاندی 10 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
 
















زۆرترین بینراوەکان