بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی هاوسه‌ره‌ بازرگانه‌كه‌ی مریه‌م فارس بڵاوده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   21:45:28 2018-01-11  |   (796) جار خوێندراوەتەوە

پاش چه‌ندین ساڵ له‌ شاردنه‌وه‌ی و رێگه‌گرتن له‌ بڵاونه‌وه‌ی وێنه‌كانی دواجار وێنه‌ی هاوسه‌ری خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب مریه‌م فارس بڵاوده‌بێته‌وه‌.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌م جار وێنه‌ی هاوسه‌ری ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ و روخساری زۆر به‌ڕوونی له‌ وێنه‌كاندا دیاره‌.


ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌باره‌ی شاردنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی و ده‌رنه‌كه‌وتنی له‌ میدیاكاندا مریه‌م فارس رایگه‌یاندبوو "هاوژینه‌که‌م خۆی نایه‌وێت ده‌رکه‌وێت، چونكه‌ حه‌زی به‌ ژیانێکی ئارام و دور له‌ چاوی کامێراکانه‌، ده‌یه‌وێت ته‌نیا گرنگی به‌ کاره‌ بازرگانیه‌که‌ی بدات و نایه‌وێت ببێته‌ جێگه‌ی قسه‌ و باسی میدیاکان".


جێی باسه‌ مریه‌م له‌ خێزانێکی مه‌سیحی لوبنانی له‌ ساڵی 1983 له‌ دایکبووه‌ و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بازرگانێک کردووه‌ به‌ناوی تونی مه‌تران و خاوه‌ن کوڕێکن. 
 
















زۆرترین بینراوەکان