دوو هاوپه‌یمانی نوێ راگه‌یه‌نران


نەتەوە  |   15:42:39 2018-01-11  |   (570) جار خوێندراوەتەوە

له‌ كۆتا واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانیه‌كان، له‌لایه‌ن سێ سه‌ركرده‌ی دیاره‌وه‌ دوو هاوپه‌یمانی نوێ راگه‌ینران.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ كه‌ وه‌ك دوا واده‌ بۆ تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق دیاریكرابوو،هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆمار و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاوپه‌یمانیان راگه‌یاند.


هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ نوری مالیكی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ و جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای راگه‌یاند.


راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی له‌ لایه‌ن مالیكیه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ده‌عوه‌یه‌ به‌ لیستێكی تر به‌شدار ببێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان