بەیاسا نوێیەکە ژماره‌ی‌ كورسیه‌كانی‌ كورد بۆ بەغدا زیاد ده‌كات


نەتەوە  |   14:46:37 2018-01-11  |   (211) جار خوێندراوەتەوە

تائێستا هیچ هاوپەیمانێتییەکی لە كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار نەکراوەو ئه‌مڕۆش دوا واده‌یه‌". بەرپرسێکی کۆمسیۆنیش دەڵێت: ئەگەر کار بە یاسا نوێیەکە بکرێت ژمارەی کورسییەکانی کورد بۆ بەغدا زیاد دەکات.
A+    A-


رزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق راگه‌یاندووە "تائێستا 28 قه‌واره‌ی سیاسیی وه‌كو هاوپه‌یمانی ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تۆماركردووه‌، به‌ڵام هیچ هاوپه‌یمانیه‌كی‌ كورد تۆمارنه‌كراوه‌".

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە دواكات بۆ ناونووسكردن و تۆماركردنی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ قه‌واره‌و لایه‌نه‌كان، كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2018/1/11یە.

 

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ سه‌عید كاكه‌یی ئەندامی ‌ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دەڵێت: "ئه‌گه‌ر عیراق كار به‌ یاسا نوێكه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات، ئەوا كورسییه‌كانی كورد له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زیاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌یاسا كۆنه‌كه‌ هه‌ڵبژاردن بكرێت، كورسییه‌كانی كورد وه‌ك خۆیان ده‌مێننەوه‌".

 

به‌گوێره‌ی‌ چەند زانیارییەکیش کە ئەو ماڵپەڕە بڵاوی کردۆتەوە ژماره‌ی‌ كورسیه‌كانی‌ كورد بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیادده‌كات و رایگەیاندووە   کە دوو کورسی بۆ سلێمانی‌ یەک کورسیش بۆ هه‌ولێر زیاد دەکرێت.

 
















زۆرترین بینراوەکان