دی ماریا نهێنییەکانی رۆناڵدۆ بۆ میسی ئاشکرا دەکات


نەتەوە  |   13:38:21 2018-01-11  |   (343) جار خوێندراوەتەوە

دی ماریا-ی یاریزانی بەناوبانگی ئەرجەنتینی و یەکێک لە ئەستێرەکانی پاریس سانجێرمان نهێنییەک و مژدەیەک لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە دەداتە لیۆنێل میسی و هاندەرانی یانەی بەرشە.
A+    A-


بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی دەیلی ئێکسپرێس-ی بریتانی ئەنخێل دی ماریا یاریزانە ئەرجەنتینیەکەی پێشووی یانەی ریاڵ و ئێستای پاریس سان جێرمان بە  لیۆنێل میسی ھاونیشتمانی خۆی راگەیاندووە کە ئەم وەرزە دوا وەرزی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبێت لە لالیگاو ئیتر ماڵئاوایت لێ دەکات.

 

ئەو یاریزانە بە میسی وتووە کە کریستیانۆ زۆر لە پاریس نزیکەو وەرزی داھاتوو پەیوەندیی بەو یانەیەوە دەکات و درێسی سان جێرمان دەپۆشێت و دڵنیاییشی داوەتێ سەبارەت بەوەی کە ئەمە دوا وەرزی رۆناڵدۆیە لە لالیگادا.

 
















زۆرترین بینراوەکان