بەغدا دوا مەرجەكانی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم ئاشکراکرد


نەتەوە  |   10:44:17 2018-01-11  |   (122) جار خوێندراوەتەوە

راوێژكارێکی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندووە چەند لایەنێکی هەرێم داوای گفتوگۆیان لە بەغدا كردووە، بەڵام حكومەتی ئیتیحادی رەتیكردۆتەوەو چەند مەرجێكی داناوە، كە تائێستایش هەرێم بەشێكی جێبەجێ نەكردووە.
A+    A-


بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی خەڵک بڵاوئ کردۆتەوەو گوایە لەهەندێک میدیای عیراقیداو لە زاری  ئیحسان شەمەرییەوە بڵاوکراوەتەوە  ناوبراو رایگەیاندووە  كە بەغدا 13 مەرجی داناوە بەڵام هێشتا هەرێم هەندێکیانی جێبەجێ نەکردووە.

سەبارەت بە مەرجەكانیش ناوبراو روونیكردۆتەوە، كە مەرجەكانی حكومەتی ئیتیحادی ئەمانە بوون:

 

1-گەڕانەوە بۆ سنووری 2003

2-رادەستکردنی دەروازە سنوورییەکان.

3-رادەستكردنەوەی فڕۆكەخانەكان.

4-گەڕاندنەوەی داهاتی فەرمانگەكانی حكومەت بۆ بەغدا.

5-دەستلەكاركێشانەوەی بارزانی

6-گۆڕینی هەرێمی كوردستان بۆ "باكووری عیراق"

7-رادەستکردنەوەی پێشمەرگەو كردنی بە بەشێك لەهێزەكانی عیراق.

8-تەسلیمكردنەوەی داواكراوەكان

9-رێگریی کردن لەو كەسانەی لەلایەن حكومەتی ئیتیحادییەوە داواكراون.

10-     ماددەی 140 بكرێت بە بەشێك لە رابردوو.

11-     هیچ بەرپرسێكی كورد سەفەر نەكات، ئەگەر رەزامەندیی حكومەتی عیراقی لەسەر نەبێت.

12-     پێشوازیی لە هیچ بەرپرسێكی دەرەوە نەكرێت، بەبێ ئاگاداركردنەوەی حكومەتی عیراق.

13-     هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم.

 

بەڵام سەبارەت بەم خاڵانەی کە شەمەری رایگەیاندووە، هیچ بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان تا ئێستا هیچ لێدوانێکی نەداوە بۆ رەتکردنەوە یان پشتڕاستکردنەوەی.

 


















زۆرترین بینراوەکان