چەند په‌رله‌مانتارێک به ‌پاره‌ هاووڵاتیان داده‌مه‌زرێنن


نەتەوە  |   09:07:55 2018-01-11  |   (262) جار خوێندراوەتەوە

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كه‌سی‌ نزیكی‌ خۆیان و هاووڵاتیان به‌پاره‌ له ‌وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی‌ حكومه‌تدا داده‌مه‌زرێنن، لەوبارەیەشەوە داواکارییەک ئاراستەی ئەم شوێنانە دەکرێت.
A+    A-


ئه‌سكه‌نده‌ر وتوت په‌رله‌مانتاری‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رایگه‌یاندووە "ژمارەیه‌ك په‌رله‌مانتاری‌ عیراق له رێگه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌ و جوڵه‌و نوێكردنه‌وه‌ له‌په‌یكه‌ری‌ ئیداریی‌ و خانه‌نشینكردنی‌ فه‌رمانبه‌راندا، كه‌سانی‌ نزیكی‌ خۆیان به ‌پاره‌و هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیانه‌وه‌ له ‌فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌كاندا داده‌مه‌زرێنن".

 

لەو رووەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "ئه‌ركی‌ پشكنه‌ری‌ وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی و لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكییه‌ له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ بكات و رێگه ‌نه‌دات ئه‌وكاره‌ نایاسایانه‌ ئه‌نجامبدرێ كه‌ ئێستا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر دەکرێت".

 

وەتوت روونیشیکردۆتەوە کە ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ پۆست و پله‌كانیان قۆستۆته‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئامانجه‌كانی‌ خۆیان ده‌پێكن، "بۆیه‌ پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ بكرێت و بدرێن به ‌دادگا".

 

دەشڵێت: "له‌عیراق هیچ یاساو رێنماییه‌ك نییه‌ به ‌دامه‌زراندنی‌ كه‌سێك كه‌ باوكی‌ یاخود دایكی‌ خانه‌نشین بكرێت و دواتر كه‌سی‌ پله‌ یه‌كی‌ له ‌جێگه‌كه‌ی‌ دابنرێت".
















زۆرترین بینراوەکان