بەوێنە.. لەنیا عەبدوڵا ده‌ركه‌وته‌وه‌


نەتەوە  |   21:38:13 2018-01-10  |   (920) جار خوێندراوەتەوە

دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ له‌نیا عه‌بدوڵا خانمه‌ پێشكه‌شكاری ناسروی كورد له‌سه‌ر شاشه‌ دوركه‌وتۆته‌وه‌، جارێكی تر ده‌ركه‌وته‌وه‌. 
A+    A-

 

له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دوو وێنه‌ی نوێی خانمه‌ پێشكه‌شكار له‌نیا عه‌بدوڵا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا به‌ستایلێكی جیاواز ده‌ركه‌وتووه‌ و ئه‌ویش له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ی ئێن ئارتی ٢ دەرناکەوێت و هیچ جۆرە چالاکییەکەیشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدیناکرێت.


جێی باسه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و خانمه‌ پێشكه‌شكاره‌، كه‌ ساڵی ١٩٩٢ لە دایکبووە و بەشی شانۆی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە وازی له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ هێناوه‌ و له‌ئێستادا له‌ خانوویه‌ك له‌ سیته‌ك ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
 

 


















زۆرترین بینراوەکان