خزمەتگوزارییەکی ماسنجەری فەیسبووک لەکار دەخرێت


نەتەوە  |   20:15:52 2018-01-10  |   (181) جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، کە خاوەنی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)ە، خزمەتگوزارییەکی ئەو پڕۆگرامە لەکار دەخات.
A+    A-

 

کۆمپانیای فەیسبووک، لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە لە ڕۆژی 19/1/2018وە، خزمەتگوزاریی یارمەتیدەری کەسیی (M)ی ماسنجەری فەیسبووک، بەشێوەیەکی فەرمی لەکار دەخرێت.


خزمەتگوزاریی (M) بۆ ئەوە بوو، لەنێو ماسنجەری فەیسبووکدا بتوانیت شتومەک لە بازاڕە ئۆنلاینەکاندا بکڕیت، شوێنێک لە ڕێستۆرانت بۆ خۆت دابین بکەیت، خواردن لە ڕێستۆرانتەکان بکڕیت، ھەروەھا بلیتی فڕۆكه‌ش لەڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە دەکڕدرا.


کۆمپانیاکە ھۆکاری داخستنی ئەو خزمەتگوزارییەی بە ڕوونی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە بۆ باشترکردنی پڕۆگرامەکەیان ئەو خزمەتگوزارییە دادەخەن، پێشبینیش دەکرێت لە بری خزمەتگوزاریی (M)، لە داھاتوودا فەیسبووک خزمەتگوزاریی دیکە بۆ بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک بەردەست بکات.


















زۆرترین بینراوەکان