ئه‌مریكا: هانی بەغدا دەدەین مووچەی هەرێمی کوردستان بدات 


نەتەوە  |   18:49:11 2018-01-10  |   (4,875) جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، هانی گفتوگۆ لە نێوان بەغدا و هەولێر دەدەین و هەروەها هانی بەغدا دەدەین بۆ پێدانی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ هەرێم.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/1/2018 دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا رایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت لەسەر بوونی کوردستان لە عێراقێکی یەکگرتوو دەکاتەوەو لە داهاتوودا دیدارمان لەگەڵ سیاسەتوانانی عێراق دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".


ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "کار بۆ هاندانی گفتوگۆ و دانوستاندن لە نێوان بەغدا و هەولێر دەکەین ، ویلایەتە یەکگرتووەکان هانی بەغدا دەدات بۆ پێدانی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەی دەروازە سنوورییەکان و هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان".


دۆگلاس سیلیمان نیگەرانی وڵاتەکەی خستەڕوو لە "جیابوونەوەکان لە نێو حیزبە کوردییەکان" بەهۆی ئەوەی "گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر قورستر دەکەن".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمە باوەڕمان هەیە هەردوو حکومەتی بەغدا و هەولێر دەخوازن کێشەی کەرکووک چارەسەر بکەن و هەنگاوی کرداری لەم رووەوە نراوە، لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە ، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق وتیشی: "پێویستە هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیان بەڕێوەبچن، کە لە دەستووری عێراق دیاریکراون".
 


















زۆرترین بینراوەکان