بەبڕیاری حكومەتی عیراق ڕۆژێك به‌ پشووی فەرمی زیاد كرا


نەتەوە  |   18:17:37 2018-01-10  |   (621) جار خوێندراوەتەوە

ئەمنیدارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەبۆنەی ڕزگاركردنی خاكی عێراق لە چەكدارانی داعش، ڕۆژێك دەكرێتە پشووی فەرمی، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، "پرۆژە یاسایەك دراوەتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ هەمواركردنەوەی یاسای پشووەكان".
A+    A-

 

لەبەیاننامەیەكدا ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، پڕۆژە یاسایەكیان لە ئەنجومەن پەسەند كردووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كردووە، تا هەمواری یاسای پشووەكان بكەنەوە.


ئاماژەی بەوەشكردووە، لە پڕۆژەكەدا ڕۆژی 10ی كانونی یەكەم (10-12)ی هەموو ساڵێك بكرێتە ڕۆژی جەژنی نیشتمانی كۆماری عێراق بەهۆی ڕزگاركردنی خاكی عێراقەوە لەدەست چەكدارانی تیرۆریستی داعش، بەو بۆنەیەشەوە ئەو ڕۆژە پشووی فەرمی بێت.


ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر بدات، ئەوا ڕۆژی ئازادكردنی خاكی عێراق لە داعش، كە بە ڕۆژی (سەركەوتن) ناسراوە دەكرێتە جەژنی نیشتمانی كۆماری عێراق و پشووی فەرمی دەبێت.


هەفتەی ڕابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەیدا ئەو پشووەی پەسەند كرد و حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا ئەو پشووەی ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە لە هەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی ئەو ڕۆژە پشووە بۆ خشتەی پووشووەكان لە هەرێم.
















زۆرترین بینراوەکان