توركیا گورزێكی ئابوری تر له‌ هه‌رێم ده‌وه‌شێنێت


نەتەوە  |   16:24:02 2018-01-10  |   (364) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری بازرگانی تورکیا رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌ کردنه‌وه‌ی خاڵی سنوریی ئۆڤاکۆی حکومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌م مانگه‌دا کۆده‌بنه‌وه‌ و تا مانگی ئازاری داهاتوو ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجام.
A+    A-

 

بوله‌نت توفه‌نگچی، وه‌زیری گومرگ و بازرگانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ کردنه‌وه‌ی خاڵی سنوریی ئۆڤاکۆی له‌ نێوان تورکیا و عێراق رایگه‌یاند، گفتوگۆکان له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌نێون ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا به‌رده‌وامه‌ و وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ و بازرگانی پێکه‌وه‌ گفتوگۆکان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.


ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌و گفتوگۆیانه‌دا هیچ کێشه‌یه‌ک له‌ئارادا نیه‌ و ته‌نیا له‌ مه‌سه‌له‌ی دابینکردنی ئاسایشی رێگه‌که‌ چاوه‌ڕێ وه‌ڵامی عێراقن.


وه‌زیری گومرگ و بازرگانی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه‌ سنوریه‌ هه‌ردوو وڵات هه‌رێمی کوردستان پشتگوێ ده‌خه‌ن، چونكه‌ ئێستا به‌شی زۆری بازرگانیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌رێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان