وێنە... شوعلەی دایکی توڕنا لەگەڵ هاوسەرە راستەقینەکەیدا ببینە


نەتەوە  |   14:26:46 2018-01-10  |   (777) جار خوێندراوەتەوە

شوعلەی دایکی توڕنای درامای دایک، وێنەی خۆی لەگەڵ هاوسەرە راستەقینەکەیدا بڵاودەکاتەوەو بڕیاریشە لە درامایەکی نوێدا بەشداریی بکات.
A+    A-

 

گۆنسا پاڵەوانی درامای دایک کە پێش سێ ساڵ هاوسەرگیریی لەگەڵ کوڕە خۆشەویستەکەی کردووە، نوێترین وێنەی خۆی و هاوسەرەکەیی بڵاوکردۆتەوەو هاوکات بڕیاریشە لە درامایەکی نوێدا بەشداریی بکات بەناوی "هاوسەرەکەم مەترسیدارە"، پاش کۆتایی هاتنی درامای دایک کە لە ماوەی رابردوودا لەکوردستانیش پەخش کرا.

 

گونسا لە ساڵی 1986 لە بۆرسای تورکیا لەدایکبووەو ساڵی 2015 هاوسەرگیریی لەگەڵ (ئەدیب بوراک)دا کردووەو لەساڵی 1997 دەستی بە کاری هونەریی کردووەو دەرچووی بەشی شانۆیە.  لە ساڵی 1998 دایک و باوکی لە یەکتریی جیابوونەتەوەو تا ئەم دواییە تەنیا لەگەڵ خوشکێکیدا ژیانی بەسەر دەبرد لە شاری ئیستەنبوڵ و لە 2003دا دەبێتە خوێندکاری بەشی نواندن، لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەشداریی یەکەم شانۆگەریی کردووەو خەڵاتی باشترین ئەکتەری کۆمیدیی وەرگرتووە، بەهۆی رۆڵگێڕانی لە درامای (درۆی جیهانی).


 
















زۆرترین بینراوەکان