ئەنقەرە هەوڵی نزیککردنەوەی بەغداو هەولێر دەدات


نەتەوە  |   11:12:21 2018-01-10  |   (193) جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت پێشتر مەسعود بارزانییان لە کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ریفراندۆم ئاگادار کردۆتەوەو جەختیش دەکاتەوە کە وڵاتەکەی نایەوێت سزای کورد بدات و هەوڵ دەدەن بەغداو هەولێر لەیەکتری نزیک بکەنەوە.
A+    A-


مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسانی‌ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ توركیادا رایگه‌یاند، "پێشتر مه‌سعود بارزانیمان له ‌ئه‌نجامه‌كانی‌ ریفراندۆم ئاگاداركرده‌وه‌و وتیشی: 20ی ئه‌م مانگه‌ش شاندێكمان ده‌چێته‌ به‌غداو هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌رێم و به‌غدا بگه‌یه‌نینه‌ رێكه‌وتنی كۆتایی".

 

ئۆغلۆ جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتەوە کە "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سزای‌ کورد ناده‌ین، بەڵام دەڵێت: "به‌رله ‌ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمیش مه‌سعود بارزانی‌ و هه‌رێمی‌ كوردستانمان له ‌كاریگه‌ریی و كاردانه‌وه‌كانی‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئاگاداركرده‌وه‌، به‌ڵام گوێیان لێ نه‌گرتین".

 

ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەپێی دەستووری عیراق دەبێت دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان لە ژێر کۆنترۆڵی بەغدادا بێت بۆیە دەڵێت: "ئێمه‌ش وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی‌ دراوسێ هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌رێم و به‌غدا بگه‌یه‌نینه‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌".
















زۆرترین بینراوەکان