هه‌مووان باسی ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌فسون له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی هه‌رێم ده‌كه‌ن


نەتەوە  |   21:10:00 2018-01-09  |   (778) جار خوێندراوەتەوە

ده‌ركه‌وتنه‌ نوێكه‌ی خانمه‌ ئه‌كته‌ر "جه‌ره‌ن مورایی"، كه‌ به‌كاراكته‌ری ئه‌فسون له‌ درامای "ئه‌و ژیانه‌ هی منه‌" ناسراوه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگی باشوری كوردستان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقال كردووه‌.
A+    A-

 

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان وێنه‌یه‌كی سێڵفی هونه‌رمه‌ندی میللی سه‌نگه‌ر كه‌مال له‌گه‌ڵ ئه‌فسون بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ن كه‌ بۆته‌ جێی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌ر و په‌یجه‌ كورده‌كانی ئه‌و تۆڕانه‌. 


جێی باسه‌ سه‌نگه‌ر كه‌مال له‌ ساڵی 1983 له‌شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ میللیه‌ ناسراوه‌كان، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و كلیپه‌، هاوكات جه‌ره‌ن مورایی له‌  5 حوزه‌یرانی ساڵی 1985 له‌ شاری ئامه‌دی باکوری کوردستان له‌ خانه‌واده‌یه‌کی به‌ره‌چه‌ڵه‌ک کورد له‌دایکبووه‌،  به‌شداری له‌ ده‌یان فیلم و درامای ته‌له‌فزیۆنیدا کردووه‌ و له‌وانه‌ش درامایی (شنه‌بای سنه‌وبه‌ر ،  کێشه‌یه‌کی بچوکی ئه‌یلول  و ئه‌و ژیانه‌ هی منه‌).

 

 


















زۆرترین بینراوەکان